ئه‌مڕۆ 26ی ئه‌یلولی 2018 وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدانی ئاو که بڕی 3000 مه‌تر سێجا ئاو له‌سه‌عاتێكدا بۆ شاری سلێمانی زیاد ده‌كات، له‌بواری جێبه‌جێکردندایه و له ئێستاشدا 75%ی كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه.
ئامانج جه‌لال، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یهکێتیئ راگه‌یاند، پرۆژه‌كه بریتییه له پرۆژه‌ی راكێشانی ئاوی دوكان-سلێمانی و بۆ په‌ره‌پێدانی ئاوه كه له ئێستادا 75%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه.
وتیشی “پرۆژه‌كه ده‌توانێت بڕی 3000 مه‌تر سێجا ئاو له‌سه‌عاتێكدا بۆ شاری سلێمانی زیاد بكات و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی خۆماڵیه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێده‌كرێت و له ئێستاشدا كاركردن له پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامه”.
ئامانج جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕی 20 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه و بڕیاره له‌ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا ته‌واو ببێت.