له میانی 73ـه‌مین كۆبوونهوهکانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له نیویۆرك، ئه‌ردۆغان دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌نجامدا و تیایدا باسی له‌وه كرد سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌مریكا كه حكوومه‌تی تارانی كردووه‌ته ئامانج، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كڕینی غازی سروشتی له ئێران.
له دیمانه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان باسی له بابه‌تی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی، ئاندریو برونسۆن كرد كه له توركیادا پرۆسه‌ی دادگاییكردنی درێژه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاند، دادگای توركی بڕیار له چاره‌نووسی برونسۆن ده‌دات نه‌ك سیاسییه‌كان.
ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە برونسۆن لە تورکیا بە تاوانی بوونی پەیوندیی بە رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و دواتر دەستگیرکراوە، جەختی لەوەشکردەوە کە نازانێت لە دانیشتنەکەی ١٢ی تشرینی یەکەمدا دادگا چ بڕیارێک لەوبارەیەوە دەدات و ئاماژەی بەوەکرد مەرجەعییەتی بڕیار سیاسییەکان نیین.
تیشكی خستەسەر ئەوەش کە وەک سەرکۆمار ئەو دەسەڵاتی دەرکردنی لێبوردنی بۆ قەشە برونسۆن نییە و وتی: “دەزگای دادوەرییمان سەربەخۆیە. با چاوەڕێ بکەین و ببینین کە دادگا چ بڕیارێک دەدات”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە کەیسی برونسۆن نە لە دوور و نە لە نزیکەوە پەیوەندیی بە ئابووریی تورکیاوە نییە و کێشەی ئابووریی ئێستای تورکیا دۆخێک نییە کە زیادەڕۆیی پێوە بکرێت و جەختی لەوەشکردەوە تورکیا لە رێگەی تواناکانی خۆیەوە لە ماوەیەکی کورت‌دا ئەمە تێدەپەرێنێت.
سەبارەت بە زیادکردنی رێژەی سو‌و لە ١٧،٧٥ لەسەداوە بۆ ٢٤ لەسەدا لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا لە لایەن بانکی ناوەندیی وڵاتەکەیەوە، سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد ئەمە نیشانەیەکی روونی سەربەخۆیی بانکەکەیە و ئەو وەک سەرکۆمار دژی زیادکردنی رێژەی سووە.