وتاره‌كه‌ی تره‌مپ به‌های تمه‌نی زیاتر دابه‌زاند

لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی زیاتری به‌ به‌ھای تمه‌ن كردو نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌  ملیۆنێك و 700 ھه‌زار تمه‌ن.

لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا، به‌ھای تمه‌نی له‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا دووچاری دابه‌زینی زیاتر كردو نرخێكی نوێی تۆمار كرد.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ھه‌واڵ، به‌ھای 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی دراودا له‌به‌رامبه‌ر ملیۆنێك و 700 ھه‌زار تمه‌ندا وه‌ستا، ئه‌وه‌ش ھه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌ر داڕمانی ئابووریی ئێران زیاتر كردووه‌، پێگه‌ی بۆنباست ئاشكرایكردووه‌، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشتووه‌ته‌ ملیۆنێك و 700 ھه‌زار تمه‌ن و نرخی 100 یۆرۆش گه‌یشتووته‌ 2 ملیۆن تمه‌ن.