گرووپی “فیتۆل”بۆ بازرگانی كەلوپەلی سەرەتایی رایگەیاند ”لەدوای جێبەجێبوونی دووەم گەڕی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە كۆتای ئەمساڵدا، كاركردنی کۆماپانیاکان لەگەڵ ئێران دەوەستێنێت”.
مایك مۆلەر، بەرپرسی پەرەپێدان لە گرووپەكە و گەوەرترین بازرگانی نەوت لە دنیا لە سەروبەندی كۆنگرەی نەوت لە ئاسیا و زەریای هێمن لە سنگاپوور رایگەیاند، ”پێویستە كاركردن لەگەڵ ئێران یان هەر پێوەندییەك لەگەڵ ئەو وڵاتە بوەستێت”.
وتیشی، ”پێوەندییەكی دوورودرێژمان لەگەڵ ئێران هەیە و خواستی دەست پێكردنەوەی بازرگانیم لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەڵام ئێستە پێویستیمان بە لێبەخشینی ئەمەریكا و بانكەكانی دنیا هەیە بۆ ئەو كارە”.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند ”رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كە لە 2015 واژوو كراوە، نوێ ناكاتەوە و پاشەكشەی وڵاتەكەی لە رێككەوتننەكە و دەستكردنەوە بە سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئەو وڵاتە راگەیاند و هەڕەشەی لە وڵات و كۆمپانیاكانیش كرد لە ئەگەری مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران لە دوای سەپاندنی سزاكان”.
یەكەم گەڕی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە مانگی ئابی رابردوو هاتە سەپاندن كە چەند لایەنێكی بازرگانی و هاوردەكردنی بۆ تاران گرتەوە، دووەم گەڕی سزاكانیش لە تشرینی دووەمی داهاتوو جێبەجێ دەكرێت كە هەردوو كەرتی وزە و بانكی دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت هەناردنی نەوتی ئێران زۆر كەم بكاتەوە.