ژمارەیەك خواردنگە و ماركێتی ئەمەریكی لە هەرێم دەكرێنەوە

ژمارەیەك خاوەنكار و وەبەرهێنەری ئەمەریكی دوای سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بەنیازن لە شارەكانی هەرێمی كوردستاندا ژمارەیەك خواردنگە و ماركێتی ئەمەریكی بكەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئێستادا سەرقاڵی دۆزینەوەی هاوبەشی ناوخۆیین لە هەرێمدا. 
 
بەهرۆز محەمەد ساڵح، پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی قائیمقامی سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیكرد لە  راوێژكاری پێشووی ئیدارەی ئەمەریكا، ستیڤن شتووده‌رت و ژمارەیەك خاوەنكاری ئەمەریكی.
لە دیدارێكدا گفتۆگۆیان كرد لەبارەی پلانەكانی كۆمپانیای شتووده‌رت بۆ كاری وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە هەرێمی كوردستان.
بەرێوەبەری كۆمپانیاكە روونی كردەوە  دوای هەڵسەنگاندنی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان و كاركردن لە هەرێمی  كوردستان، هەلومەرجی كوردستانیان بۆ ئەو مەبەستە لا پەسەندە و بەنیازن ژمارەیەك خواردنگە و ماركێتی تایبەت بە كەلوپەلی ئەمەریكی لە شارەكانی كوردستاندا بكەنەوە و لە ئێستاشدا سەرقاڵی دۆزینەوەی هاوبەشی ناوخۆیین بۆ كارەكانیان.
لەبەرامبەردا پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ پلانی كۆمپانیاكە دەربڕی و ئامادەیی نیشاندا بۆ هەر هاوكاری و كۆمەكێكی پێویست. پارێزگار داواشی كرد كە دەبێت خواردنەكان و ئەو كەلوپەلانەی لە داهاتوودا دەیهێنن، ماركەی ئەسڵ بن و هاوشێوەی ماركە ئەسڵییەكانی ناوخۆی ئەمەریكا بن.
وەفدی میوانیش پشتیوانییان بۆ وتەكانی پارێزگار دەربڕی و تەئكیدیان كردەوە كە هەموو ئەو خزمەتگواریانەی پێشكەشی دەكەنی ماركە دەبێت و هەمان ستانداردی ئەمەریكایان دەبێت.