كۆبونەوەی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكان بەرێوەچوو


‎رێكەوتی ٢٥/٩/٢٠١٨  بە ئامادەبوونی دكتۆر دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان  و سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی و نەوزاد غفور و باقی محمد و ئەحمد عەبو و حمید عبدلله و مستەفا محمد ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری و شڤان عبدالرحمن بڕیاردەری ئەنجومەن ‎كۆبونەوەی ژمارە پەنجا و دووی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو.

تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای ئابووری هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی چارەسەر كردنی ئەو كێشەو گرفتەكانەی دێنە بەردەم پرۆسەی ئاڵوگۆری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها باسیان لە دانانی دوو خاڵی گومرگی كرد كە حكومەتی عێراق لە نێوان هەولێر – كەركوك و سلێمانی كەركوك دایناوە كە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر جوڵەی بازرگانی.