سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له رێوڕه‌سمی دانانى به‌ردى بناغه‌ى رێگه‌ی روڤیا-گۆپاڵ له پارێزگای دهۆك كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، ئێستا تا راده‌یك هه‌ماهه‌نگی له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق دروست بووه‌ته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: “هه‌وڵدان بۆ رووخاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و سستكردنی حكوومه‌ت له‌كاتێكدا ده‌بووا هه‌مووان به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان بپارێزن و به‌رژه‌وه‌ندیی حزب و كه‌سه‌كان وه‌لا بنێین كه‌چی هه‌ر درێژه‌یان پێدا، به‌ڵام به خه‌مخۆری هاووڵاتییانی كوردستان و خه‌مخۆرانی هه‌رێم له جیهان ئابڵوقه‌ی ئابووری و سیاسیشی شكاند”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وتیشی: “له‌گه‌ڵ باشتربوونی باری دارایی حكوومه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش كه‌مكرایه‌وه و چاومان له‌وه‌یه هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی نه‌یهێڵین”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووانی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا راشیگه‌یاند “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی هه‌موو ئیداره و هاووڵاتییانی كوردستانه”.