بانكی ناوه‌ندی هندستان رایگه‌یاند: به‌هۆی دابه‌زینی ئسوڵهكانی وڵاته‌كه‌ی به دۆلار‌و دابه‌زینی یه‌ده‌گی زێڕ،یه‌ده‌گی هندستان له‌دراوه بیانیه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه له‌سه‌ر یه‌ك پاكشهدهكات به‌شێوه‌یه‌ك گه‌یشته (290.57) ملیار دۆلار كه پێشتر (291.92) ملیار دۆلار بووه.
زانیاریه‌كانی بانكی ناوه‌ندی هندستان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه یه‌ده‌گی وڵاته‌كه‌ی له‌دراوی بیانی كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێكده‌هێنێت له‌یه‌ده‌گی بیانی به بڕی (621.1) ملیۆن دۆلار پاشهكشهیكردو له‌سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌دا گه‌یشته (257.61) ملیار دۆلار ،هه‌روه‌ك یه‌ده‌گی زێڕ به بڕی (682.6) ملیۆن دۆلار دابهزیوگهیشته (26،292) ملیار دۆلار.
بانكی ناوه‌ندی هندستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاستی یه‌ده‌گی وڵاته‌كه‌ی له سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو به بڕی (13.2) پاشهكشهیكردوگهیشته (2.322) ملیار دۆلار.