له شاری سلێمانی هۆڵی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كرێته‌وه بۆ ئاماده‌باشی فریاگوزای خێرا و تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا زیاد ده‌كرێن بۆ زیاتر پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له كاتی پێویست و 4 هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر پێشكه‌وتووش ده‌كرێته‌وه.
د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری راهێنان به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئاماده‌كردنیان بۆ فراگۆزاری خێرا خزمه‌تێكی زۆر به هاووڵاتیان ده‌كات و له‌م ڕێگایه‌وه زۆرترین نه‌خۆش له مردن رزگار ده‌كرێت.
وتیشی: جێی خۆشحاڵیه كه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه تیمی فریاگوزای خێرا له 32 تیمه‌وه زیاد ده‌كرێت بۆ 60 تیم .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌به‌هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانیویه‌تی به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كان خۆی رابگرێت و ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان زۆر زیاتر بوه چونكه ئێمه له‌به‌ركانی جه‌نگ بوین و توانیومانه خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ین و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندمان شه‌هیدبووه.
دواتر هه‌ر له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: ئێمه له‌م پرۆژه‌یه‌دا راهێنان به كارمه‌نده‌كانمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتران پێبدرێت و هاوكات ژماره‌ی تیمه‌كانی فریاگۆزارێ خێرا زیاد ده‌كه‌ین.
وتیشی: ئێمه 4 هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر پێشكه‌وتومان ئاماده‌یه كه‌پێشتر به‌هۆی قه‌یرانه‌وه كاره‌كانی راگیرابوو، له سبه‌ینێوه ده‌كه‌ونه كار و رۆژانه ده‌توانرێت 50 نه‌شته‌رگه‌ری تێدابكرێت.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی كرد كه به‌بڕی 48 ملیۆن دینار پرۆژه‌ی هۆڵی راهێنانه‌كه‌یان دروست كردوه.