عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند:پێشبینی ده‌كه‌ن له سه‌روبه‌ندی ساڵی 2050 دا وڵاته‌كه‌ی ببێته یه‌كه‌م هێزی ئابووری ئه‌وروپا.
گویل راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر تێكرای گه‌شه‌ی ئابووری توركیا به‌هه‌ند وه‌رگرن، ئه‌وا له ده‌ییه‌ی داهاتوودا توركیا ده‌بێته یه‌كه‌م هێزی ئابووری له ئه‌وروپا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، توركیا له ساڵی 2012 حه‌وته‌م هێزی ئابووری ئه‌وروپا بوو، هه‌روه‌ك ئه‌ڵمانیا له‌و ساڵدا یه‌كه‌م هێزی ئابووری بوو.
چاودێران ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن عه‌بدوڵڵا گویل له‌پێشبینییه‌كه‌ی بۆ ئابووری وڵاته‌كه‌ی پشتی به‌ستووه به بانكی گولدمان ساكس، كه له مانگی ته‌مموزی رابردوودا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توركیا له ساڵی 2050 ده‌بێته دووه‌م هێزی ئابووری له ئه‌وروپا.
له مانگی ته‌مموزی 2012 دا ئه‌جمین باغیش، وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپا باسی له‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا كه گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری ئه‌وروپایه بڕیاریدا قه‌رزه‌كانی یۆنان و پورتوگال و ئیتاڵیا‌و ئیسپانیا بداته‌وه، ئه‌وا توركیا ده‌بێته گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری له ئه‌وروپا.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌نارده‌كانی توركیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان زیادیكرد، كه به‌پێی زانیاریه‌كانی لیژنه‌ی ئابووری وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌نارده‌ی كاڵا‌وشتومه‌ك له توركیاوه بۆ عیراق له ساڵێكدا 14 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.