كۆمپانیای فۆرد بۆ مانگی ئه‌یلوول نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دروست كراوه.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی فۆرد له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی به‌ناوی “Flex” ه‌وه خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه هێز و دیزاینێكی زۆر سه‌رنجراكشی هه‌یه.
فۆرد زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه وتی، ئۆتۆمبێلی فلێكس جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووتر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی به هه‌مان شێوه‌یه كه 3.5 لیتره، هه‌روه‌ها هێزی 365 ئه‌سپیان بۆداناوه له‌گه‌ڵ سیسته‌می شه‌ش پستۆنی و چوار تۆربۆیی، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 30 هه‌زار و 285 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن “هێنری فۆرد” ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.