ئێران به‌به‌هاى زیاتر لە 45 ملیۆن دۆلار كاڵاوشمه‌كی هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردوە


فه‌رمانگه‌ى گومرگى ئێران ئاشكراى كرد، له‌ پێنج مانگى رابردوودا، به‌به‌هاى 45 ملیۆن و 110 هه‌زار و 383 دۆلار كاڵاوشمه‌ك هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كراوه‌، به‌به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردووش به‌ڕێژه‌ى 37.8% زیادیكردووه‌. 

له‌ راپۆرتێكدا، كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى “ئیرانا”ى ئێرانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، فه‌رمانگه‌ى گومرگى ئێران رایگه‌یاندوه‌: كێشى ئه‌و كاڵاوشه‌مه‌كانه‌ى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كراوه‌ 2 هه‌زار و 487 ته‌ن بوو، به‌به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوو به‌ڕێژه‌ى 60% زیادیكردووه‌. 

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ى هه‌نارده‌كراوه‌ بریتیه‌ له‌ برباریس، زه‌عفه‌ران، ناوكى فستق، فه‌رش. سه‌باره‌ت بە هاورده‌ش له‌ ئه‌مریكاوە، فه‌رمانگه‌ى ئێران ده‌ڵێت: “به‌به‌هاى 41 ملیۆن و 275 هه‌زار و 471 دۆلار كاڵاوشمه‌ك هاورده‌ كراوه‌، كاڵاكانیش، تۆوى به‌روبورمى كشتوكاڵى، سه‌ماد، ئامێر و كه‌لوپه‌لى پزیشكى بووه‌”.