لە سلێمانی کۆمپانیایی ئەسێ نوێترین مۆدیلی ئایفۆن دەخاتە بازاڕەوە

لەگەڵ فرۆشتنی نوێترین مۆدیلی ئایفۆن لە بازارەکانی ئەمریکا و جیهان، کۆمپانیای ئەسێ دوو ئایفۆنە نوێیەکەی  لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا  ئاشکراکرد کەئەوانیش بریتین لە ئایفۆن ”XSو XS MaX ”  ئەمڕۆ گەیشتۆتە شاری سلێمانی.

باوەڕ جەمال بەرێوەبەری بەشی مارکَتینگی کۆمپانیای ئەسێ لەشاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تایبەتمەندیەکانی مۆدیلە نوێیەکانی ئایفۆنی راگەیاند: بۆ یەکەمجارە کۆمپانیای ئەپڵ، مۆبایلی دوو سیمکارت دەخاتە بازاڕەوە، کە تەنها لەوڵاتی چین بەردەستە و یەکێک لە سیمکارتەکانی تەنها بۆ سيرفەرەکانی وڵاتی چین دەبێت، هەردوو مۆبایلەکە بەپرۆسێسەری نوێی ئەپڵ ئەی ١٢ بایۆنیک کاردەکات کەلەچاو مۆبایلی ئایفۆن ئایفۆن X دا کە١٥% خێراترە و لەوێنەکانیشدا ٥٠% خێراترە باتری ئایفۆن XS ماکس ١ سەعات زیاتر بەکاردێت وەک لەXS .

بەرێوەبەری بەشی مارکَتینگی کۆمپانیای ئەسێ ڕاشیگەیاند ”جیاوازی دوو مۆبایلەکە قەبارەی شاشەکەیە کەھەردووکیان لەجۆری سوپەر ریتینا ئێچ دی و بەتەکنیکی ئۆلیدە چڕیەکەی ٤٥٨ پکسڵ بۆ ھەر ئینجێک، ھەردووکیان تەکنیکی ترو تۆن و ٣D تەچی ھەیە و شاشەکەشی دژی تەڕبوونە، ھەردووکیان ھەمان کامێرایان ھەیە کە ١٢ مێگاپکسڵ لەدواوە و پێشەوەشی ٧ مێگاپکسڵە، تایبەتمەندی سمارت HDR ی ھەیە”.

باوەڕ جەمال  سەبارەت بە نرخی و میمۆری مۆدیلە نوێیەکەی ئایفۆن وتی ” نرخەکەی ١٣٩٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات و بۆ یەکەمتن جارە کۆمپانیایی ئەپڵ میمۆری ٥١٢ گێگا بایت دەخاتە بازاڕەوە و بۆ یەکەمین جارە رامی ٤ گێگا بایتی لەسەرە و ئەم دوو مۆبایلە بەقەبارەی خەزنکردنی ٦٤ و ٢٥٦ و ٥١٢ گێگابایت بەردەستن.
 
بەرێوەبەری بەشی مارکَتینگی کۆمپانیای ئەسێ ئاماژەی بەوەش کرد ”کۆمپانیای ئەسێ بڕوانامەیەکی تایبەتی بەدەست ھێناوە لەھەفتەی ئایندەوە دەتوانێ گەرەنتی ئەو ئامێرانەی تری ئەپڵ بکات و بەجۆرێک لەماوەی ٤ رۆژدا ئەو مۆبایلەی لەماوەی گرەنتیدا ماوەتەوە، مۆبایلەکە بێ گرفت و بەماوەیەکی کەم بۆ کڕیارەکە بگۆڕێت”.