ئەلێکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی ڕووسیا رایگەیاند سزاکانی تشرینی دووەمی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران هەڵەن و دەرهاویشتەیان دەبێت.
لە لێدوانێکی بۆ دەزگای سی ئێن بی سی، وەزیری وزەی ڕووسیا رایگەیاند: “ئێمە پێمان وایە ئەو سزایانە بێ بەرهەم دەبن و هەڵەشن”.
ئەو وەزیرە دەڵێت: “باشترە کارکردن لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوام بێت، ئێران یەکێکە لەو هەناردەکەرانەی کە سەقامگیری بە بازاڕەکان دەبەخشێت”.
ئەلێکساندەر نۆڤاک دەشڵێت: “ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، بۆیە بڕوام وایە سزاکانی ئایندە دەرهاویشتەیان دەبێت، بەڵام ئێمە کاتێک لێدوان دەدەین کە سزاکان دەسەپێندرێن”.