فۆلکسڤاگن چالاكییه‌كانی له‌ ئێران راده‌گرێت


گه‌وره‌ كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی فۆلکسڤاگن، به‌ هۆی سزا تاك لایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا به‌شێكی زۆری چالاكییه‌كانی له‌ ئێران راده‌گرێت.

رۆژنامه‌ی بلومبێرگ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بڵاویكردەوە، حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه‌ تاك لایه‌نه‌ سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌ته‌وه‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كانی رازی كردووه‌ به‌شداری له‌ سزاكاندا بكات.

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌رلین، ریچارد گرینیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ زنجیرەیەک كۆبوونه‌وه‌ی بەرفراوانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فۆلکسڤاگن ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رازیان بكات به‌شداری له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران بكه‌ن و وتی: “فۆلکسڤاگن رایگه‌یاند كه‌ پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌بێت. خۆشحاڵین به‌و بڕیاره‌. ئێران له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ ئابوورییه‌كانی بگوازێته‌وه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی، بۆ ناسه‌قامگیری و توندوتیژی جیهانی به‌كاریده‌هێنیت”.

هێشتا له‌ لایه‌ن كۆمپانیای فۆلکسڤاگن-ەوە هیچ روونكردنه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.