شانشینی عەرەبستانی سعودیە گەشتی هاووڵاتییانی بۆ عێراق و ژمارەیەک وڵاتی دیکە، قەدەغە دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە ناتوانن گەشت بۆ 18 وڵات بکەن، کە بەشێکیان بە هۆکاری ئاسایشی و دوژمنایەتیی نێوان سعودیە و ئەو وڵاتانەیە و بەشێکیشی بەهۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشییە لەو وڵاتانە.
ئەو وڵاتانەی بەهۆی نائارامی و دوژمنایەتییان لەگەڵ سعودیە، هاووڵاتییانی سعودیە ناتوانن گەشتی بۆ بکەن، بریتین لە؛
عێراق، یەمەن، سووریا، قەتەر، ئێران، تایلاند، ئیسرائیل و کەنەدا
ئەو وڵاتانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تێیاندا، هاووڵاتییانی سعودیە ناتوانن گەشتی بۆ بکەن، بریتین لە؛
مەدەغشقەر، باشووری ئەفریقیا، مۆریشیوس، سیشێل، مۆزەمبیق، تانزانیا، ولایرۆنیۆن، کینیا، ئەسیوپیا و کۆمۆرۆز (دوورگەکانی قەمەر)