بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی ئەرمینیا سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ باڵوێزی ئەرمینیا لە بەغداد کۆبۆوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ باڵوێزی ئەرمینیا لە بەغداد لە ناوچەی سەوز کۆبونەوەمان ئەنجامدا بەمەبەستی بەھێزکردنی کاری بازرگانی لەگەڵ بازرگانانی ئەرمینیا.
ڕاشیگەیاند: دەمانەوێت ئەو بۆ شاییانە پڕکەینەوە کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆمان دروست دەبێت لەکارە بازرگانیەکان بتوانین بە شێوەی ترانزێت پێداویستیەکان بگەیەنینە سلێمانی، دەمانەوێت گرنگی بەبازرگانی زیاتر بدەین لەگەڵ ئەو وڵاتە، بازرگانانی شاری سلێمانی دەتوانن سەردانی ئەو ئەرمینیا بکەن”.
كارینیا گریگۆریا باڵوێزی ئەرمینیا لە عێراق لە کۆبونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاندووە :بۆ لەمەودوا بازرگانانی شاری سلێمانی دەتوانن بە پشگیری ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی سەردانی باڵويزخانەی ئەرمینیا بکەن و فیزەیان پێبدرێت تا بتوانن سەردانی بازرگانانی ئێمە بکەن و کاربکەین پێکەوە.
ڕاشیگەیاندووە :ئێمە دەست دەکەین بەڕێکخستنی ھێنانی شاندێکی بازرگانی ئەرمینیا بۆ شاری سلێمانی بەمەبەستی لێک نزیکبونەوە و دەستپێکردنی کاری بازرگانی، ھاتنی ئەو شاندەش لەسەر ئاستی گشتی کاری بازرگانی و پیشەسازی دەبێت لەبوارو جیاوازەکاندا.