پێشبینیەكەی ئۆپێك راست دەرنەچو

رێكخراوی ئۆپێك پێشبینی كردبوو خواستنی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵ به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ئابووری ناوچه‌ی یۆرۆ و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌متره‌ له‌وه‌ی كه‌ پێشبینی كردبوو . 
ئاژانسی  رۆیته‌رز راپۆرتێكی رێكخراوه‌ی ئۆپێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌مساڵدا خواستی وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت رۆژانه‌ 840هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رزبێته‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ناوچه‌ی یۆرۆ ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌متره‌ كه‌ پێشبینی كردبوو .