هه‌ر که یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی یه‌کێک له یارییه‌کانی پریمه‌ر لیگ ده‌دۆڕێنێ، ئیتر ئه‌م له‌ملاوه زندووقی ده‌چێ، چونکه دڵنییایه له‌وه‌ی ده‌که‌وێته به‌ر پێ له‌قه‌ی مێرده‌که‌ی.
ئه‌مه حاڵی ئه‌و ژنه به‌سته‌زمانه‌یه که له نامه‌یه‌کدا چیرۆکی لێدانی له‌لایه‌ن مێرده‌که‌یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه بۆ رۆژنامه‌ی (کینیت ده‌یلی پۆست) و تیێدا سکاڵای له‌ده‌ست مێرده‌که‌ی کردووه، گوایه هه‌وادارێکی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه و کاتێک یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یارییه‌ک ده‌باته‌وه، مێرده‌که‌ی ده‌بێته باشترین پیاو له جیهاندا، به‌ڵام هه‌رکات ئه‌و یانه‌یه یارییه‌ک بدۆڕێنێت، ئه‌ویش ده‌که‌وێته وێزه‌ی ژنه‌که‌ی و له‌داخ و قینی خۆیدا له‌و ده‌دات.
ئه‌و ژنه نووسیویه‌تی: “کاتێک زانیم مانچسته‌ر یونایتد به (شه‌یتانه سووره‌کان) ناسراوه، پرسیارم له‌خۆم کرد‌و وتم: تۆبڵێی شه‌یتانه راسته‌قینه‌که مێرده‌که‌ی من بێت؟ چونکه هه‌ر کات ئه‌و یانه‌یه شکست ده‌هێنێ، من باجه‌که‌ی ده‌ده‌م و تێهه‌ڵدان ده‌خۆم.”
له نامه‌که‌یدا ئه‌و ژنه ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه که ماوه‌ی چوار ساڵه‌و له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ئه‌مه حاڵیه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر کار وا بڕوات، به‌نیازه ته‌ڵاق وه‌رگرێ، دواتریش نووسیوویه‌تی: ” نازانم چارم چییه؟ بێ تاقه‌ت بووم له‌وه‌ی به‌هۆی یانه‌یه‌کی تۆپی پێوه من ئه‌م هه‌موو لێدانه بخۆم، ئه‌رێ ناکرێ مانچسته‌ر یونایتد هه‌موو جارێ بیباته‌وه؟”.