وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی عاشووراوە رۆژێك دەكرێتە پشوو لە هەرێمی كوردستاندا.
ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەزاری سەفین دزەییەوە نوسیویەتی”بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیێنین، رۆژی پێنجشەممە 20-9-2018، كە هاوكاتە لەگەڵ یادی عاشوورا، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی”.