لەشاری سلێمانی دروستكردنی سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینانو كارمەندانی تەندروستیو مامۆستایان رادەگەیەنرێت
لەبانگەوازێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی داوا لەسەرجەم وەبەرهێنەرانی خۆماڵیو بیانی دەكات لەپرۆسەی كێبركێی وەرگرتنی چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون بەشداری بكەن كە لە 3 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون پێكدێت بەجۆرێك لەقۆناغی یەكەمدا، لەناوچەی قڕگە هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دروست دەكرێتو لەتاسڵوجەش هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ یەكێتی مامۆستایانو هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی دیكەش بۆ كرێنشینان دروست دەكرێن.