بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلار جارێكی تر دابەزی و پسپۆڕانی ئابوریش ئاشكرایدەكان لێدوانەكەی ئەردۆغان كاریگەریی دروست كردوە لەسەر دابەزینی ڕێنوێنی و پشكی بانكەكان .
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی تر بەهای لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. دوێنێ دووشەممە بەهای هەر دۆلارێكی ئەمریكی شەش لیرەو 3150 قروش بوە بەڵام ئەمڕۆ نرخی هەر دۆلارێكی ئەمریكی بۆ شەش لیرەو 3800 قروش بەرزبوەتەوە.
دابەزینی بەهای لیرەی توركی نیگەرانی لای وەبەرهێنەرە توركەكان دروستكردووەو پسپۆڕێكی ئابوریش كەنەیویستوە ناوی ئاشكرابكرێت دەڵێت: دابەزینی بەهای لیرە دوای ئەو لێدوانەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دێت كەبەڕۆژنامەی حوڕیەتی ڕاگەیاندبو: حكومەت لێكۆڵینەوە دەكات لە پشكی ژمارەیەك لەئەندامانی پارتی گەلی كۆماری لە بانكێكدا.