سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له 24ی ئه‌یلووله‌وه له‌سه‌دا 10 باجی گومرك ده‌خاته سه‌ر به‌رهه‌می هاوردەکراوی دیكه‌ی چین به‌بڕی 200 ملیار دۆلار.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی، تره‌مپ فه‌رمانی به نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی ئه‌مریكا (USTR) كردووه پاكێجی دووه‌م له باجی گومرك له‌سه‌ر چین جێبه‌جێ بكات.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای هه‌فته‌یه‌كی دیکە ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پێناسه‌كانی باج ده‌كه‌ن كه چه‌ند به‌رهه‌مێك به‌بڕی نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلار ده‌گرێته‌وه و گوتی: “ئه‌مڕۆ له دوای حه‌وت هه‌فته له راگه‌یاندنی به رای گشتیی، دانیشتن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی فراوان فه‌رمانم به نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی ئه‌مریكا كرد ده‌ست به جێبه‌جێكردنی باجه زیاده‌كان بكات به‌سه‌ر به‌رهه‌می هاوردەکراوی چیندا به‌بڕی نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلار. باجه‌كان كه له 24ی ئه‌یلوولدا ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا كۆتایی ساڵ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 ده‌مێنێته‌وه له یەکی كانوونی دووه‌می 2019ه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ له‌سه‌دا 25”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپدا كه پێشبینی ده‌كرێت ببێته گه‌وره‌بوونی جه‌نگی بازرگانی له نێوان دوو گه‌وره‌ترین خاوه‌ن ئابووریی جیهان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر چین كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌بێت ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ سێیه‌مین پاكێجی پێناسه‌ی باج كه نزیكه‌ی 267 ملیار دۆلار به‌رهه‌می هاوردەکراوی چین ده‌گرێته‌وه ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ داوای له حكوومه‌تی چین كرد “كۆتایی بهێنێت به په‌یڕه‌ویه‌كانی بازرگانی نادادپه‌روه‌ری” و رایگه‌یاند “ئومێده‌وارم ئه‌و بابه‌تە بازرگانییه له كۆتاییدا له لایه‌ن من و سه‌رۆكی چین كه هه‌ست به‌ڕێزی گه‌وره و نزیكی ده‌كه‌م چاره‌سه‌ر بكرێت”.