فەرمانداری قەسری شیرین و شاندێک لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە لە دانیشتنێکی هاوبەشدا، سنووری فەرمی پەروێزخانیان بە یەکێک لە گرنگترین دەروازە سنووریەکانی ئێران و عێراق دانا و جەختیان کردەوە لەسەر بەرزکرنەوەی ئاستی هاریکاری و ئاڵووێری سنووریی لەم دەروازەیەوە، کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موراد عەلی تاتار، فەرمانداری قەسری شیرین سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممە لە دانیشتێکدا لەگەڵ شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی فەرمیی پەروێزخان ، جەختی کردەوە: پەروێز خان یەکێک لە گەورەترین دەروازە سنووریەکانی هەناردەی ئێران لە گەڵ عێراقە کە دەبێ نوێنەرانێک لە لایەن ئێران و عێراق بۆ هەماهەنگی زیاتر و چارەسەریی کێشەکان بە شێوەی رۆژانە دیاری بکرێن.
عەبدوڵڵا نوری عەبدوڵڵا سەرۆکی شاندەکەی هەرێمی کوردستانیش لەم دانیشتنەدا بە ئاماژە بەوەی کە سنوری فەرمیی پەروێز خان گرنگترین دەروازەی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، وتی : کێشەکانی سەرسنوور دەبێ بە هاریکاری ئێران و عێراق بە زووترین کات یەکلاببنەوە و هەرێمی کوردستانی عێراقیش ئامادەی هاریکاری لەم بوارەدایە .
سەرۆکی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لێکدانەوەی کێشە و گرفتەکانی سەرسنوری پەروێز خان و ئاسانکردنی هەناردەی کاڵا ، رۆژی دوشەممە چاوی کەوت بە فەرماندار و بەرپرسانی دامودەزگای کارگێڕیەکانی شاری قەسری شیرین .