بەرهەمی نەوتی سعودیە مانگی ڕابردوو گەیشتۆتە 9.15 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە

مانگی رابردوو بەرهەمی نەوتی سعودیە زیادبونێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە گەیشتۆتە 9 ملیۆن و 150 هەزار بەرمیل ڕۆژانە  
لەو بارەیەشەوە سەرچاوەیەك لەكەرتی پیشەسازی نەوتی سعودیە بەئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە  لەمانگی شوباتی ڕابردوودا بەراورد بەمانگی كانوونی دووەم بەرهەمهێنانی نەوت لەسعودیە لە(9)ملیۆن و 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 9 ملیۆن و 150 هەزار بەرمیل زیادیكردووە  بەڵام هەر لە مانگی ڕابردووداو لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمی نەوتدا سعویدیە ئاستی دابین كردنی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان كەمكردۆتەوە بەجۆرێك لەمانگی شوباتدا 9 ملیۆن و 160 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی دابین كردووە بەڵام پێشترو لەمانگی كانوونی دووەمدا ڕۆژانە 9 ملیۆن و 260 هەزار بەرمیلی دابینكردووە  هاوكات بۆ دابینكردنی زیادەی خواستی چین لەسەر نەوت و پاڵپشتی كردنی بوژاندنەوەی ئابوری جیهان پێشبینی دەكرێت لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا سعودیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی زیادبكات  ئەمەش لە كاتێكدایە لەچارەكی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە دابەزیبوو.