وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، سبەی سێشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، سبەی سێشەممە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی ئەوقاف دابەش دەکرێت.
پێشتر سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بانکی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاندبوو، شەوی یەکشەممە ١٦-٩-٢٠١٨، بڕی ٣١٧ ملیار دینار کە تایبەتە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان.
دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەکرێت کە کەوتوونەتە لیستی دووەمی مووچەوە.
سەرچاوەکەی گەنجینە دووپاتی کردەوە، ئەگەر پارەی بەغدا ئامادە بێ و بڕیاری خەرجکردنی تەواو ببێ، لە دابەشکردنی مووچەدا لیستی زیاتری وەزارەت و فەرمانگەکان ئامادە دەکرێت.