قایمقامی قه‌سرى شیرین داوا ده‌كات كێشه‌كانى په‌روێزخان چاره‌سه‌ر بكرێن



موراد عه‌لى ته‌ته‌ر قایمقامی شارى قه‌سرى شیرین له‌ پارێزگای كرماشان ده‌ڵێت: “په‌روێزخان خاڵێكى سنورى زۆر گرنگه‌ له‌نێوان ئێران و عیراق و داوا ده‌كات نوێنه‌رانى هه‌ردوو وڵات دانیشن و كێشه‌كانى ئه‌و خاڵه‌ سنوریه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.

موراد عه‌لى ته‌ته‌ر، له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، مه‌رزى په‌روێزخان گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه‌و كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن له‌رێگه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندى بارزگانى له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌هێز بكه‌ن.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، په‌روێزخان یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و خاڵه‌ سنوریانه‌ى كه‌ ئێران به‌كارى ده‌هێنێت بۆ ناردرنى كاڵا بۆ عیراق و هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كانى ئه‌و خاڵه‌ سنوریه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌زووترین كات، داواش ده‌كه‌ین كه‌ نوێنه‌رانى ئێران و عیراق ئه‌و كێشانه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.

په‌روێزخان یه‌كێك له‌خاڵه‌ سنوریه‌ بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران و رۆژانه‌ 800 بۆ هه‌زار بارهه‌ڵگرى پێدا دێته‌ نێو عیراق كه‌ چه‌ندین جۆر كاڵاى ئێرانى له‌رێیه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ هه‌رێم.