كۆمپانیای جیپ له نوێترین كاری‌دا دیزاین و هێزی ئۆتۆمبێلی گراند چیرۆکی 2019 ی ئاشكرا كرد، وه‌ك كۆمپانیاكه ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتری هێزێكی یه‌كجار زۆریان بۆ داناوه و له‌ڕووی دیزاینیشه‌وه بۆدییه‌كه‌یان گه‌وره‌تر كردووه.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی جیپ له پێشانگاكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ستا به نیشاندانی نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی 2019 به‌ناوی لاریدۆ یان “Grand Cherokee” كه به‌بینینی دیزاینه‌كه‌ی سه‌رسام ده‌بیت.
جیپ له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله 2019یه‌وه كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و وتویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌دیزاینێكی جوانتر و قه‌باره گه‌وره‌تر دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌رووی بزوێنه‌ریشه‌وه به هه‌مانشێوه بزوێنه‌رێكی هه‌شت پستۆن و 5.7 لیتری بۆ داده‌نێین كه هێزه‌كه‌ی له 420 ئه‌سپ تێپه‌ڕ بكات.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن “ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند”ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای “American Motors Corporation” ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای “AMC” له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای “كریسله‌ر” و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.