هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا (British Airways)، ئاشکرایکرد لە ٢٢ی ئەیلوولەوە گەشتەکانی نێوان لەندەن-تاران کۆتایی پێدەهێنێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن کۆمپانیاکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە ٢٢ی ئەیلوولەوە گەشتە راستەوخۆکانی نێوان لەندەنی پایتەخت و تارانی پایتەختی ئێران کۆتایی پێدەهێنرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە دوایین گەشت لە تارانەوە بۆ لەندەن رۆژی ٢٣ی ئەیلوول ئەنجامدەدرێت.
پێشتر لە ٢٣ی ئابدا هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا (British Airways) رایگەیاندبوو لەبەر هۆکاری بازرگانیی گەشتی دوولایەنەی نێوان لەندەن-تاران لە مانگی ئەیلوولدا رادەگرێت.