پارێزگاری سلێمانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند كە بەهۆیەوە 377 هەلی كار دەڕەخسێنێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەك شەممە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی ڕێكخراوی UNDP واژۆی لەسەر چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ كرد كە بەبودجەكەی یەك ملیۆن و 753 هەزار و 102 دۆلارە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە لە ڕۆژی 1-10-2018 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە هەلی كار بۆ 377 كەس دەڕەخسێنێت.
ئەم پڕۆژانە دەرفەتی كاركردن بۆ (٣٧٧) كەس دەڕەخسێنێت كە بریتین لە:
١- پاكردنەوەی مەنهۆڵ و دەرچەی تۆڕەكانی ئاوەڕۆی شاری سلێمانی
٢- راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەكی كەنەسوورە لە شاری سلێمانی.
٣- راكێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی سەدو بیست لە ناحیەی عەربەت.
٤- دروستكردنی تۆڕی دابەشكردنی كارەبا لە شاری سلێمانی.