بریارە ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم رێنمایی و وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی بیمەی بێ كاری بخاتەروو
لەو بارەیەشەوە عەباس ئەكرەم بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەمە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاسۆس نەجیب وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم تەواوی وردەكارییەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆژەی بیمەی بێ كاری بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەهەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.