بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر كەس و كاری شەهیدان دابەشدەکرێت


بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەت زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەكرێت و لەئێستاشدا داوا لە وەزارەتی شارەوانی كراوە پەلە لە دابینكردن و دابەشكردنی ئەوپارچە زەوییانەدا بكرێت.

بریارە ٥١٤٩ پارچە زەوی دەدرێت بە ڕزگاربوانی شاڵاوەکانی ئەنفال و ٣٣٩٨ پارچە زەوی دەدرێتە کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ٢٦٧٤ پارچە زەوی دەدرێتە زیندانیانی سیاسی.

هاوكات بەهەوڵی راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی مامەڵەی پێدانی مینحە بە 15 هەزار زیندانی سیاسی تەواو بووە.