به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند ئه‌گه‌ر ئه‌و بازگه گومرگییانه‌ى ده‌وترێ له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق دابمه‌زرێن، ئه‌وا زیانى زۆرى بازرگانى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى ڕاگه‌یاند “ماوه‌یه‌كه باس له‌وه ده‌كرێت كه عێراق به‌نیازه چه‌ند بازگه‌یه‌كى گومرگی له نێوان شاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دابنێت، ئێمه دژى ئه‌و بڕیاره‌ین و پێمانوایه زیانى زۆر له ئابوورى و بازرگانیی هه‌رێمى كوردستان ده‌دات”.
هه‌روه‌ها وتی “75%ی ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌ى له وڵاتانى ده‌ره‌وه دێته هه‌رێمى كوردستان بۆ شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق به‌ڕێ ده‌كرێن، بۆیه هه‌ر كات ئه‌و بازگه گومرگیانه‌ى عێراق دابندرێن، باج له كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان وه‌رده‌گرن، به‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ بازرگانه‌كان بڕى باجەكە ده‌خه‌نه سه‌ر كاڵاكان و نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه”.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م باسى له‌وه‌ش كرد كه هاوكات بڕیاره‌كه وا ده‌كات بازرگانان له كارى خۆیان سارد ببنه‌وه یان جۆرى هاورده‌ى خۆیان بگۆڕن، ئه‌مه‌ش دیسان زیانى بۆ حكوومه‌ت و هاووڵاتیانیش ده‌بێت، بۆیه ئێمه دژى هه‌ر جۆره بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ین ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق جێبه‌جێى بكات.