رێكخراوی وڵاتانی عەرەبی هەناردەكارانی نەوت لە راپۆرتی ساڵانەیدا ریزبەندی یەدەگی وڵاتانی عەرەبی بڵاوكردەوە، بەپێی راپۆرتەكە عێراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین یەدەگی نەوتی هەیە.
بەپێی راپۆرتەكەی رێكخراوی وڵاتانی عەرەبی هەناردەكارانی نەوت، سعودیە لە ریزبەندی یەكەمدایە و خاوەنی یەدەگی 263.9 ملیار بەرمیل نەوتە، كە دەكاتە لەسەدا 20 ی یەدەگی جیهانی.
هەروەها عێراق لە پلەی دووەمی ریزبەندییەكەدا دێت، كە خاون 143.4 ملیار بەرمیل نەوتە، لە ریزبەندی سێیەمیشدا وڵاتی كوەیت دێت كە خاوەنی 101.5 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتە و دوای ئەویش ئیمارات دێت، كە یەدەگی نەوتی بە 97.8 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندرێت.
راپۆرتەكەی رێكخراوی وڵاتانی عەرەبی هەناردەكارانی نەوت ئاماژەی بەوەكردووە، لیبیا لە ریزبەندی پێنجەمدایە و خاوەنی 48.4 ملیار بەرمیل نەوتە، هەروەها قەتەر بە 25.2 ملیار بەرمیل لە ریزبەندی حەوتەمدایە و جەزائیر بە یەدەگی 12.2 ملیار بەرمیل نەوت لە ریزبەندی هەشتەمدایە.
رونیشكراوەتەوە، وڵاتی عومان بە 5.3 ملیار بەرمیل و یەمەن و بە 3 ملیار بەرمیل و سوریا بە 2.5 ملیار و سودان بە 1.5 ملیار بەرمیل نەوت لە ریزبەندی نۆیە تا 12یەمی وڵاتانی عەرەبی هەناردەكارانی نەوت-ن.