به‌تاوانی یارمه‌تیدانی ئێران، ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كی تایله‌ندی سزا ده‌دات

 وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ كۆمپانیایه‌كی وڵاتی تایله‌ند به‌ناوی (My Aviation Company Limited) یان سزا داوه‌ كه‌ یارمه‌تی كۆمپانیای ” ماهان ایر” ی ئێرانی داوه‌.

كۆمپانیای ” ماهان ایر” له‌ ساڵی 2011 وه‌ له‌ناو لیستی بایكۆته‌كانی ئه‌مریكادایه‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی كه‌ یارمه‌تی سوپای قودسی داوه‌.

ستیۆن منه‌وچین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمپانیای ” ماهان ایر” ی ئێرانی هێز و چه‌ك و پێداویستییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ سوریا ده‌گوازێته‌وه‌ و له‌ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌و كۆمپانیا له‌ناو لیستی ڕه‌شدایه‌ و سزا دراوه‌.