دوای مردنی چافێز ئێران نەوت هەناردەی فەنزوێلا دەكات

دوای مردنی هۆگۆ چافێز سەرۆك كۆماری فەنزوێلاو سەردانی ئەحمەد نەژاد بۆ پرسەكەی، ئێران بڕیاری هەناردەكرنی نەوتی دا بۆ ئەو وڵاتە.
 
عەلی تاهری بەڕێوەبەری دامودەزگەی دەریایی ئێران بەئاژانسی فارس نیوزی راگەیاند: “هەنگاوە سەرەتاییەكان بۆ هەناردەكردنی نەوت لەرێگای  ئاوەوە بۆ فەنزوێلا كۆتایی هاتوەو تا دوو مانگی دیكە دەست پێدەكات”.
لەچەند رۆژی رابردوو هۆگۆ چاڤێز سەرۆكی كۆماری  فەنزوێلا بەهۆی نەخۆشیەكی سەختەوە كۆچی دوایكرد.