ئەو بڕەپارەیەی بەقاچاخ نێردراونەتە دەرەوەی عێراق زیاتر لەیەك تریلیۆن دینارە

بەڕێوەبەرایەتی هاوردەكردنی سەر بە دەستەی نەزاهەی عێراق لەیەكەم ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ئاشكرایكردوە: بڕی پارەی گەندەڵییە دارایی و ئیدارییەكان لەساڵی ڕابردوودا بۆ دەرەوەی عێراق بەقاچاغبراون گەیشتوەتە زیاتر لە یەك تریلیۆن دینار.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕاشیگەیاند، تا ئێستا یەك دینار لەو بڕە پارەیەی كە بۆ دەرەوەی وڵات بەقاچاغ براون و دزراون نەگێڕدراوەتەوە خەزێنەی حكومەت، ڕوونیشیكردەوە ژمارەی ئەو بەرپرسە حكومییانەی كە بەدزینی ئەو بڕە پارەیە بۆ دەرەوەی عێراق تۆمەتباركراون (37) بەرپرسە، كە سیانیان وەزیرن و لەپلەی باڵاترن.