بەڕێوەبەری گشتیی گومرکاتی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران رایگەیاند: ئاستی هەناردەی پارێزگەکەمان لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیارو 167 ملیۆن دولار کە لە چاو ساڵی ڕابردوودا سەدا 52 گەشەی کردووە.
خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکاتی کرماشان وتی: لە پێنج مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن و 316 هەزار و 101 تون کالا لە گومرک و بازاڕچەکانی سنووریی پارێزگەی کرماشانەوە بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگەی کرماشان وتیشی : ئەم ئاستە لە هەناردە لە چاو ساڵی ڕابردوو زۆرترە لە سەدا 38 گەشەی کردووە.
لەبارەی بارستا و ئاستی جوگرافیایی و ئاسانای گەشتن بە بازارەکانی ئێراق، پارێزگەی کرماشان وەک دەروازەی ئابووریی گەیشتن بە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ناسراوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئێراق لەبەر ئەوەی سنووری درێژخایەنی هاوبەش، هاوبەشی فەرهەنگی و پەیوەندی ڕوولەگەشەیان هەیە و لەم ناوەشدا هاوکارییەکانی ئابووری گرینگترین و دەوری بنەڕەتییان هەیە.