ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و یه‌كێتییه سزاكانی سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عیراق هه‌ڵگرت.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه:”یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزاكانی سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عیراق، كه‌له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی سه‌دام حسێن به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه هه‌ڵگیراوه”.
له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزای به‌سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی داراییدا سه‌پاندا، كه‌یه‌كێك له‌وانه بانكی ناوه‌ندی بوو.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داواكراوه، كه شه‌فافیه‌تی زیاتر‌و توانای دارایی و چالاكیه‌كانی ئه‌و بانكه زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر عیراق هه‌بێت.
رونیشكراوه‌ته‌وه:” ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌بانكه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گرتوویه‌تی توانیویه‌تی متمانه‌ی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات”.