ڕاويژکاری یاسایی ژوور بەشداری لە سەمپۆزیەمی هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی ناوچە دەکات

ئەمڕۆ لە هەولێر ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، سەمپۆزیەم (کۆنفرانسێکی ئەکادیمیی) سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی لە ناوچەکە بەڕێوەدەبات.
 
کۆنفرانسە ئەکادیمییەکە لە سێ پانێڵ پێکدێت: شۆكی دراوی لە توركیا و لێكەوتەكانی لە هەرێمی كوردستان، سزا ئابوورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان، هەروەها دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان و قەیرانەكان.

بەهۆی پەیوەندیی خراپی ئەمریکا و تورکیا، نرخی لیرە لە تورکیا دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار کردووە، هەروەها ئەمریکا سزای ئابووریی خستووەتە سەر ئێران و نرخی تمەنیش بەهەمان شێوە دابەزیوە، ئەمانە هەموویان کاریگەرییان لەسەر بازاڕی هەرێمی کوردستان کردووە، لە سەمپۆزیۆمەکەدا شارەزایانی ئابووریی لێکەوتەکانی شیدەکەنەوە.

د. سەلام عەبدوڵڵا، راويژکاری یاسایی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسەکە کرد و ليکدانەوە و شیکردنەوەی بۆ سزا ئابوورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان کرد. 

دەقی قسەکانی  راويژکاری یاسایی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی