سی ئێن ئێن: ئابوری عێراق بەرەو دواوە دەچێت

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی بەریتانی لەراپۆرتێكدا كە لەبارەی ئابوری عێراقەوە بەناونیشانی “ئابوری عێراق دەیەوێت بەپەلە خۆی لەژێر كاریگەری شەڕ دەربكات” بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی ماوەی دە ساڵە هەوڵدەدرێت ئابوری ناوخۆیی عێراق ببوژێنرێتەوە، كەچی هێشتا داهاتی زیاتر 98%ی عێراق لەرێگەی نەوتەوە بەدەستدێت. 
عیرفان حەسەن ئابوریناسی عێراقی  دەڵێت: بەگوێرەی ژمارەو ئامارە رەسمی و نێودەوڵەتییەكان، ئابوری عێراق بەرەو داهێزران و دواكەوتن دەڕوات و یەكێكە لەوڵاتە گەندەڵەكان، باشترین بەڵگەش خراپبوونی گوزەرانی خەڵكی عێراقە.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، چاودێران كۆكن لەسەر ئەوەی كە پێویستە بۆ بوژانەوەی ئابوری عێراق، ئەمنییەت و ئایاسی سیاسی ناوخۆیی دابینبكرێت و ژێرخانی ئابوریش پەرەپێبدرێت. 
لەلایەكی ترەوە هەندێك لەچاودێران وایدەبینن سەرەڕای ئەو دۆخەی عێراقی تێدایە، هێشتا ئابوریەكەی باشە و لەگەشەی بەردەوامدایە، جگە لەوەش پێشبینەكان وای پیشاندەدەن، ئابوری عێراق لەداهاتوودا دەبێتە یەكێك لە ئابوریە گەشەسەندووەكانی ناوچەكە.