شارەوانی سلێمانی بە هاوبەشی 15 كۆمپانیا هەڵمەتێكی بە كۆمەڵیان بۆ هەڵگرتنەوە و پاككردنەوەی شوێنە گشتییەكان ئەنجامدا.
لەو بارەوە رزگار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: هەڵمەتەكە 2 رۆژ دەخەیانێت و چەندین شوێنی گشتی لە سلێمانی لە سەرجەم خۆڵ و خاشاك و پاشماوەكان پاكدەكرێنەوە.
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی وتیشی ”هەڵمەتەکە سەرجەم گەرەکەکانی شاری سلیمانی دەگرێتەوە، هەڵدەستین بە پاکردنەوەی سەرجەم شوێنە گشتیەکان لەو زبڵ و پاشماوانەی هاوڵاتیان و شۆفێران لە رۆژانی پشوەکاندی فرێدەدەن”.