بودجەی ئێران (50%) كورت دەهێنێت

عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی سەرۆكی دیوانی ژمێریارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، لەماوەی (10) مانگی رابردووە تائێستا، كورتهێنانی بودجەی وڵات گەیشتووەتە (50%).
لەلایەكی دیكەوە غوڵام رەزا مسباحی سەرۆكی لیژنەی بودجە لەئەنجومەنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، بڕیاربوو ئەمساڵ داهاتی ئێران بگاتە (145) هەزار ملیار تمەن، بەڵام پێشبینیدەكرێت داهاتەكە (91) هەزار ملیار تمەن بێت.
شەمسەدین حسێنی وەزیری ئابووری ئێران ئاشكرایكرد، كورتهێنان لەبودجەی ئێران، بەهۆی كەمبوونەوەی فرۆشی نەوتی ئێران بووە لەبازارەكانی جیهاندا.
كورتهێنانی بودجەی ئێران لەكاتێكدایە، رۆژ بەڕۆژ سزا نێودەوڵەتیەكان بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر دەبن، بەمەبەستی پەكخستنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.