شازادەیەکی سعوودی لە هۆتێل ریتز لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە بەهای یەک ملیۆن دۆلار خشڵ و زێڕی لێ دەدزرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دەزەکان هیچ نیشانەیەکیان لە پاش خۆیان بەجێنەهێشتووە و ناوی شازادەکەش ئاشکرا نەکراوە. لە ئێستاشدا، پۆلیسی شاری پاریس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لە هەمان هۆتێل و لە حاڵەتێکی دیکەی دزیکردندا، لە مانگی یەکی ئەمساڵ، چەند چەکدارێک بە بەهای چوار ملیۆن یۆرۆ خشڵ و زێڕیان لە کیم کارداشیان، ئەستێرەی تەلەڤزیۆنەکانی ئەمەریکا، دزی بوو.
هۆتێل ریتز دەکەوێتە سەنتەری شاری پاریس و یەکێکە لە گرانبەهاترین هۆتێلەکانی جیهان، لە ساڵی 1898 دروستکراوە.