ژوور ژمارەیەک هێمایی هاتووچۆ بۆ رێگای سماقوڵی دابیندەکات

ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ژمارەیەک هێمایی هاتووچۆ بۆ رێگای سماقوڵی کە ”سلێمانی _ هەولێر” بەیەکەوە دەبەستيتەوە دابیندەکات.

بەهۆی نەبۆنی هێمایی هاتووچۆ لەسەر رێگای سماقوڵی ژمارەی رووداوەکانی هاتووچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد بوو، بۆیە ژووری بازرگانی‌و  پیشەسازی سلێمانی بەئەرکی خۆیزانی ژمارەیەک هێما بۆ ئەو رێگایە دابین بکات.

شەوقی موفتی، کارمەندی بەشی ئەندازەی هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند ”بەبێی ئامارەکان زۆرتین رووداو لەم رێگایە بووە کە ژمارەیەکی زۆر لۆفەی تێدایە و ژمارەیەکی  زۆر هاوڵاتی و گەشتیار هاتووچۆی تێدا دەکەن، زۆر سپاسی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەکەین کە چەندین هێمای هاتووچۆی بۆ دابین کردین،  نمونەیان زیاد بێت بەراستی جێدەستیان دیارە”.