کۆمپانیای به‌ناوبانگی لیگزس له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی توانی بگه‌ڕێته‌وه بازاڕه‌كان و خه‌ڵكی زیاتر به‌لای ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه ڕابكێشێت، چونكه ئه‌م به‌رهه‌مه جیاواز له‌وانی تر به‌شێوازێكی زۆر جوان و به‌هێز دروست كراوه.
كۆمپانیای لیگزس ئاماژه‌ی بەوە داوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مانگانه و ساڵانه لیگزس به‌رهه‌می ناوازه ده‌خاته بازاڕه‌وه، بۆ مانگی ئه‌یلوولیش یه‌كێك له به‌رهه‌مه به‌هێزه‌كانی دروست كرد كه توانی به‌هۆیه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بازاڕه‌كان و ڕكابه‌ری دنیا بكات.
كۆمپانیاكه وتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی لیگزس له‌ڕووی هێزی دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی سه‌رنجڕاكێش دروست كراوه، چونكه هێزی ئۆتۆمبێله‌كه له هێزی 260 ئه‌سپ تێپه‌ڕ ده‌كات و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 3.5 لیتره و شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه كه ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی 40 هه‌زار و 640 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
لیگزس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له ساڵی 1898 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی “ئیجی تۆیۆدا” كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته “ناگۆیا” له ژاپۆن و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.