بەهەوڵی تایبەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ بەردەوامی هەیە.
لەو چواچێوەیەشدا جەوهەر رەسوڵ بەرێوبەری گومرگی راپەرین راگەیاند: بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆرینەی ئاستەنگەكانی بەردەم بەرەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ چارسەركراون و بری 450 ملیۆن دیناریش بۆ دابینكردنی كارەباو 772 ملیۆن دیناری تریش بۆ پێداویستیەكانی تری مەرزەكە دابینكراوە.
بەرێوبەری گومرگی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا كە هەریەك لە كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومەتی فیدراڵیش رەزامەندیان لەسەر بەرەسمی ناساندنی مەزرەكە پیشانداوەو بەو هۆیەشەوە چاوەرواندەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا مەرزی كێلێ لەسنوری قەزای پشدەر بەرەسمی بناسێندرێت