دوازانیاری لەسەر گەنجینە بازرگانیەکانی سلێمانی

لەئێستادا دروستکردنی ٩٠٠ گەنجینە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستیکردووە بەکارکردن و بازرگانان ئاگادار دەکرێتەوە ئەوانەی ناویان تۆمارکردووە بۆ گەنجینە سەردانی ژوور بکەن.


سیروان محەمەد, سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی  ڕایگەیاند”دروستکردنی گەنجینەکان لەشاری سلێمانی چۆتە بواری جێبەجێکردن و دروستکردنەوە، لەئێستادا بەشی گەنجینەکانمان سەرقاڵی وەرگرتنی پارەن لەو بازرگانانەی داوای گەنجینەیانکردووە”.


ڕاشیگەیاند “٩٠٠ گەنجینە دروستدەکرێت بەپێی چەن زۆنێک کە خۆراکی و کارەبای و پیشەسازی وکشتوکاڵی و چەند بوارێکی دیکە لە خۆدەگرێت ئەم گەنجینانە بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستدەکرێت دەبێتە ناوچەیەک لەسەر ئاستی عێراق یەکەم جێگەی بازرگانی دەبێت لەڕوی گەورەی و بەرزی کوالێتی”.


گەنجینەکانی سلێمانی لەسەر ڕوبەری ٣٦٥،٠٠٠ مەتردووجایە کە ٧٠٠،٠٠٠ مەتر دووجای بۆ خزمەتگوزاریە دروست دەکرێت.


سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا “لەئێستادا بازرگانان دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی بکەن بۆ پێدانی پارەی خزمەتگوزاریەکان و ژمارەی کۆگاکانیان بۆ دیاری دەکرێت ئەو بڕە پارەیەی لێیان وەر دەگیرێت لە بانک دایدەن و دەخرێتە سەر ژمارە بانکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ، پاشان دەست دەکرێت بەدروستکردنی کۆگاکان لەسەر ڕوبەری ٤٠٠ و ٦٠٠ و ٨٠٠ مەتری کۆگاکان بەشێوەی مۆدێرن دروست دەکرێت”.


گەنجینەکانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەکەوێتە سەرڕێگای سلێمانی عەربەت لەئێستادا دەستکراوە بەکارکردن لەناو پرۆژەی گەنجینەکان.