به‌پێى زانیارییه فه‌رمییه‌كان توركیا 452 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره، ئه‌مه‌ش نیوه‌ى قه‌رزى سه‌رجه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بییه كه به هه‌ر 20 وڵاته‌كه 923 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار قه‌رزدارن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، قه‌رزى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى توركیا گه‌یشتووه‌ته 452 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
دامه‌زراوه‌ى عه‌ره‌بى بۆ گره‌نتیكردنى وه‌به‌رهێنان له راپۆرتێكى خۆیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌م قه‌رزه‌ى توركیا نیوه‌ى قه‌رزى 20 وڵاتى عه‌ره‌بییه كه بڕه‌كه‌ى 923 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به‌هۆى په‌شێوییه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى كه چوار وڵاتى گرتووه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاتانه زۆرترین قه‌رزیان كردووه، كه‌چى كۆى قه‌رزه‌كانیان گه‌یشتووه‌ته 137 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.
ئه‌م چوار وڵاته‌ش بریترین له توونس و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن، میسر 88 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارى قه‌رز كردووه، توونس 28 ملیار و 100 ملیۆنى قه‌رز كردووه، یه‌مه‌ن 21 ملیار و 800 ملیۆن دۆلارى قه‌رز كردووه، كه‌چى لیبیا هیچ وێڕاى ئاڵۆزییه‌كان هیچ قه‌رزێكى ده‌ره‌وه‌ى نه‌كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌هاى لیره‌ى توركیا له به‌رانبه‌ر دۆلار به‌رێژه‌ى %43 دابه‌زیوه، توركیا رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى قووڵ بووه‌ته‌وه.