سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند جگه له نه‌وت به به‌های ٤٠ ملیار دۆلار به‌رهه‌م و كاڵاههناردهی ده‌ره‌وه كراوه به‌ڵام ٢٠ ملیاری نه‌خراوه‌ته بازاڕ.
روحانی له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌ركۆماری پێشووتری ئێران محه‌مه‌د عه‌لی ره‌جایی كه له ساڵی ١٩٨١ له بۆسهنانهوهیهكدا له تاران كوژرا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و كێشه ئابووریانه‌ی تووشی ئێران بوون ته‌نها له سزاكانی ئه‌مریكاوه سه‌رچاوه ناگرن. تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی جگه له نه‌وت به به‌های ٤٠ ملیار دۆلار به‌رهه‌م و كاڵاههناردهی ده‌ره‌وه كراوه به‌ڵام ٢٠ ملیاری نه‌خراوه‌ته بازاڕ. ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی داهاتی به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كانیان نه‌خستووەته بازاڕ “ناپاكیان به‌رامبه‌ر بە ده‌وڵه‌ت” كردووه ئه‌وانه‌ی له‌مڕووه‌وه كه‌مته‌رخه‌مبوون سه‌ره‌تا له كاره‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه و دواتر دۆسیه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه.
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه كرد کە سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن و به‌مجۆره له رێگای نه‌هێشتنی تۆمارنه‌كردن ناڕوونی ناهێڵن.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌ت رێوشوێنی پێویستی نه‌گرتووەته به‌ر ناوبراو رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ ٦٦٦ كه‌س له ئاستی باڵادا دامه‌زراوه و هه‌وڵیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو پارێزگا و شاره‌كان كێشه‌ی تێنه‌كه‌وێت.
روحانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه به جه‌نگێكی ئابووری و ده‌روونی له دژیان و به ئاماژه‌دان به‌وه كه “كاتی ململانێ و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه” نییه داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئێران كرد پێكه‌وه كاربكه‌ن.
روحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به سزا ئابوورییه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران خه‌ڵك بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان. له‌باره‌ی دانوستانیشه‌وه وتی: “ئه‌مریكا له‌لایه‌كه‌وه بۆ دانوستان له كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه په‌یام ده‌نێرێت. له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌یشه‌وه گوشار ده‌خاته سه‌ر ئێران. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا راست ده‌كات و دۆستی گه‌لی ئێرانه بۆچی گوشاره‌كانی سه‌ر گه‌ل زیاد ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا شمشێری له كاڵان دهرنههێنابووایه ئێمه قسه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا له جه‌نگداین”.